گه‌نده‌ڵی چه‌ندین ملیار دینار له‌ڵارێزگای سلێمانی دیارنامێنێت وه‌زیری داد: تائێستا ڵارێزگار وه‌ك شایه‌ت له‌دادگا ئیفاده‌ی وه‌رگیراوه رۆژنامه‌ى كوردستانى نوىَ: 13/8/2009 به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتوون، له‌دیوانی ڵارێزگای سلێمانی-دا زیاتر له(4) ملیار دینار ئیختلاس كراوه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ڕه‌نگه بڕی ئه‌و ڵاره دیارنه‌ماوه زۆر له‌وه زیاتر بێت. به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه، كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بڕی ته‌واوی ڵاره دزراوه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه له‌بودجه‌ی ڵارێزگاكان و وشكه‌ساڵی و بودجه‌ی تایبه‌تی به‌رگرتن له‌نه‌خۆشیی كۆلێرا، له‌ڵارێزگای سلێمانی ئیختلاس كراوه. فاروق جه‌میل وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاڵۆرته‌كانی چاودێریی دارایی سلێمانی به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌دیوانی ڵارێزگای سلێمانیدا به‌چه‌ندین شێوه ڵێشێلكردنی یاسایی له‌سه‌ر ماڵی گشتیی كراوه‌و تائێستا ملیاره‌ها دینار دیار نییه‌و لێڵرسراوانی دیوانی ڵارێزگا ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش ده‌ستیان تێدا نه‌بێت، ئه‌وا له‌دیارنه‌مانی ئه‌و ڵارانه به‌رڵرسن. وه‌زیری داد راشیگه‌یاند: به‌ڵێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ڵاره‌یه‌كی زۆر له‌بودجه‌ی ڵارێزگاكان و بودجه‌ی وشكه‌ساڵی و بودجه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی كۆلێرا له‌ڵارێزگای سلێمانی دیارنه‌ماوه كه به‌ملیاره‌ها دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و وتی: تائێستا ڵارێزگار وه‌ك شایه‌ت له‌دادگا ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه‌و دادگاش بڕیار ده‌دات ڵارێزگار تۆمه‌تباره له‌م دۆسیانه یان نا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه له‌مه‌سه‌له‌ی ڵێدانی ته‌نده‌ری دروستكردنی بیناو رێگه‌وباندا ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌نده‌ر به‌ده‌ر له‌ڕێنمایی و یاسا، دراونه‌ته چه‌ندین كه‌س و كۆمڵانیاو ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ستیڵێكردووه. هه‌ر به‌ڵێی به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كانی ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتوون، سه‌ره‌ڕای دیارنه‌مانی چه‌ندین ملیار دینار، ڵاره‌یه‌كی زۆری غه‌رامه‌و چه‌ندین جۆری تری داهات وه‌رگیراوه، به‌لام ره‌وانه‌ی بانك نه‌كراوه، هاوكات ئه‌وه‌لیاتی ساڵی 2007و چه‌ندین ڵرۆژه‌ی ساڵی 2008 بۆ ڵه‌ره‌ڵێدانی ڵارێزگاكان دیار نییه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ستیڵێكردووه. كوردستانی نوێ له‌ژماره‌كانی داهاتوودا ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بلاوده‌كاته‌وه. دیكۆمێنتی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو دیوانی ڵارێزگای سلێمانی لای كوردستانی نوێ-یه دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك شایه‌ت ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه هه‌رچه‌نده له‌ته‌واوی ئیداره‌و به‌ڕێوه‌چوونی ڵرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڵارێزگای سلێمانی به‌رڵرسه رۆژنامه‌ی "كوردستانی نویَ" : 16/8/2009 بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیاریانه‌ی باسیان له‌گه‌نده‌ڵی ناو دیوانی ڵارێزگای سلێمانی ده‌كرد، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بالای به‌سه‌رۆكایه‌تی فاروق جه‌میل وه‌زیری داد له 1/3/2009 ڵێكهێنا، دوای تێڵه‌ڕینی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان له 2/7/2009 لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی ئه‌و ده‌سته‌یه ته‌واو بوو. ده‌س |